ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە تۆم باراک کرد، جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پیرمام، لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا و جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، بە سەردانێک لە هەولێرە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە کۆببێتەوە.
مەسرور بارزانی و تۆم باراک جەخت لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:
دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





