لایەنێکی دیکە دەستپێشخەرییەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
لایەنێکی دیکە دەستپێشخەرییەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید ڕەت دەکاتەوە

عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دوای یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بەشداریکردنی لە حکومەت، ڕەوتی هەڵوێست وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە و  ئاماژە بەوە دەدات وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی جددی دەمێنینەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، دەستپێشخەری بۆ لایەنە سیاسییەکان کرد، بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی وەڵامی ئەو دەستپێشخەرییەی دایەوە و  ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوە، تاوەکو ئێستا دوو لایەن کە خاوەنی 11 کورسین دەستپێشخەرییەکەیان ڕەتکردەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست پۆستێکی لە واڵەکەی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە پێش هەڵبژاردن ڕامانگەیاند کە ڕەوتی هەڵوێست ناچێتە نێو هیچ ڕێککەوتن و حکومەتێک لەگەڵ پارتی و یەکێتی، ئێستاش بڕیارمان وایە وەک ئۆپۆزسیۆنێکی جددی بمێنینەوە."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیران، 51 کورسی (50+1) پێویستە، پارتی بە تەنیا خاوەنی 39 کورسییە و تەنیا پێویستی بە 12 کورسیی ترە بۆ تەواوکردنی زۆرینە، یەکێتی (23 کورسی) و نەوەی نوێ (15 کورسی) پێکەوە 38 کورسییان هەیە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ