
قەیس خەزعەلی و عەممار حەکیم و نووری مالیکی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی شیعە ڕازی بوون نووری مالکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.
وێنە گەورەکە: لە چەند رۆژی ڕابردوودا، کاتێک محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران ڕێککەوتن و سوودانی لە بەرژەوەندیی مالیکی کشایەوە، دەوڵەتی یاسا ترسێکی هەبوو کە مەرجەعیەتی نەجەف و سەدر ڕازی نەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەندێک زانیاریی میدیاکانی عێراق، هەردووکیان، مەرجەعەیەتیش و موقەتدا سەدریش ڕازی بوون بە کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق؛ لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیشدا، زۆربەی لایەنەکان ڕازی بوون، بەڵام عەمار حەکیم و قەیس خەزعەلی ڕازی نەبوون، ئێستا دوای ڕازی بوونی سیستانی و موقتەدا سەدر ئەوانیش لارییان نەماوە.
ئەوەی پێشىینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، چوارچێوەی هەماهەنگی بەفەرمی کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ڕابگەیێنێت.
زۆربەی لایەنە شیعییەکان و ئێرانیش پێیان وایە، بەهۆی ئەو دۆخەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێدا تێپەڕ دەبێت، دەبێت سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، کەسێکی بەهێز بێت، بۆیە نووری مالکییان بۆ ئەو پۆستە و بۆ ئەم قۆناغە پێ باشە.
ئەمەش بزانە: نووری مالیکی پەیوەندیشی باشە لەگەڵ ئەمریکییەکان و هەم لەگەڵ ئێرانیش. بە گوتەی سەرکردەکانی چووارچێوەی هەماهەنگی، نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو





