ئەمریکا داوا لە سووریا دەکات هێرشە سەربازییەکانی لە حەلەب و تەبقا ڕابگرێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا داوا لە سووریا دەکات هێرشە سەربازییەکانی لە حەلەب و تەبقا ڕابگرێت

دیمەنی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە ناوچە کوردییەکان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) داوای لە حکومەتی سووریا کرد کۆتایی بە هەموو جۆرە هێرش و کردەوەیەکی سەربازی بهێنن لە ناوچەکانی نێوان حەلەب و تەبقا.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی هێزەکانی هاوپەیمانان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێککەوتن هەسەدە لە ناوچەکانی دێر حافر و مەسکەنە و دەوروبەریان بکشێتەوە. ئەمڕۆ هەسەدە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سوپای عەرەبیی سووریا هەردوو شارۆچکەکەی کۆنترۆڵ کرد، بەڵام سوپای سووریا پێشڕەوی کرد بەرەو شارۆچکەی تەبقا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای فورات و شەڕ ڕووی دا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سێنتکۆم ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو هەوڵە بەردەوامانە دەکەین کە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە لە سووریا دەدرێن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر لە ڕێگەی گفتوگۆوە.

 

زانیاریی زیاتر: فەرماندەی سێنتکۆم بە دیاریکراوی داوای لە هێزەکانی حکومەتی سووریا کرد، کۆتایی بە هەموو جۆرە هێرش و کردەوەیەکی سەربازی بهێنن لە ناوچەکانی نێوان حەلەب و تەبقە.

 

سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر، فەرماندەی سێنتکۆم گوتی: بەردەوامبوون لە فشارەکان بۆ سەر گروپی داعش، پێویستی بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی هەیە لە نێوان هاوبەشە ناوخۆییەکانی سووریا و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.

 

- بوونی سووریایەکی ئارام کە لەگەڵ خۆی و وڵاتانی دراوسێیدا لە ئاشتیدا بێت، مەرجێکی بنەڕەتی و سەرەکییە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ