وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێران: یاری لەگەڵ ترەمپ مەکەن

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێران: یاری لەگەڵ ترەمپ مەکەن

ئاڵای ئەمریکا و ئێران، گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا، هۆشدارییەکی تووند بە ئێران دەدات و دەڵێت: "زانیارییانمان پێگەیشتووە تاران خەریکی تاووتوێکردنی چەند بژاردەیەکە بۆ بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، ئەگەر ئێران پلانی هێرشکردنی هەبێت ئەوا هەموو ئەگەرێک لە بەردەمان کراوەیە."


چیرۆکی سەرەکی: تا دێت هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیاتر دەبێت، ئەگەرچی پێشبینی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران کەمتر بووەتەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدرایی تووند بە تاران دەدات، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ترەمپ هێرشی سەر ئێرانی هەڵوەشاندبوویەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند: وەک چۆن سەرۆک ترەمپ چەندین جار جەختی لێ کردووەتەوە، هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن. ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەوا ڕووبەڕوویی هێزێکی زۆر زۆر بەهێز دەبێتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە: "پێشتر وتوومانە و ئێستاش دووبارەی دەکەینەوە، یاریی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ مەکەن."


لەلایەکی دیکەوە:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆکاریی هێرش نەکردنە سەر ئێران ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: "من لەژێر گوشار و داواکاریی هیچ لایەنێک هێرشی سەر ئێرانم هەڵنەوەشاندووەتەوە، بەڵکو دەستپێشخەری تایبەتی خۆم بووە."


٠ حکومەتی ئێران، بڕیاریی لە سێدارەدانی خۆپیشاندەرانی هەڵوەشاندەوەو منیش بڕیاریی هێرشم هەڵوەشاندەوە.


٠ بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممە، زیاتر لە 800 کەس سزای لە سێدارەیان بۆ دەرچێت، تاران ئەمەی هەڵوەشاندەوە، من زۆر ڕێز لەم بڕیارە دەگرم.


لێدوانی لایەنی بەرامبەر: 
داواکاریی گشتیی تاران، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی سەدان زیندانی لە ئێران ڕەتکردەوە و بە "قسەی بێمانا و بێ بنەما." لە قەڵەم دا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ئەمڕۆ، چالاکوانانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند: زیاتر لە 3 هەزار کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون هاوکات، ڕێکخراوی هرانا، کە بنکەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کوژرانی 3 هەزار و 90 کەس لە خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاندووە.


ئەمەش بزانە: 
بەگوێرەی زانیاریی ئاژانسەکانی هەواڵ، ماوەی چوار ڕۆژە، شاری تاران هێمنییەکی ڕێژەیی بەخۆوە دەبینێت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر تاران سووڕاوەتەوە، بەڵام خۆپیشاندانی گەورە لە ڕۆژانی پێنجشەممە یان هەینی ڕابردوو لە تاران نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ