نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی: گفتوگۆ تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم

دیمەنی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنەکەسە لە هەولێر کۆبوونەوە. هاوڕابوون گفتوگۆ وهک تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەکانی سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەنگاوی کردەیی کرا، بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
- له كۆبوونهوهيهكدا دوايين پێشهاتهكانى دۆخى سووريا و پێكدادانى نێوان هێزهكانى سوپاى سووريا و هەسەدە تاوتوێ كران. لهمبارهيهوه جەخت لە پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و توندوتیژی لە دۆخی هەنووکەیيی سووریادا کرایەوە.
- هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى گفتوگۆ وهک تاکە ڕێگە بۆ چارهسهركردنى ئاشتييانهى كێشهكان و بهدیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ.
- تاوتوێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
- شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ ڕۆڵ و ههوڵهكانى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ لايهنه پهيوهنديدارهكان بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى و ڕێگهگرتن له تهشهنهسهندنى گرژى و ئاڵۆزييهكان، دووپات كردهوه.
لەلایەکی دیکە: هاوکات هەر ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد لەنێوان باڵیۆز تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و ویندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژەنراڵ كێڤن لامبارت، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا و كۆڵۆنێڵ زاكاریا كۆرك و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆكی ئەنەكەسە.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نيگهرانيى قووڵيان بهرامبهر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکانی ئەمدواییانەی سووريا دهربڕى و داوايان كرد ههموو لايهك دۆخهكه هێور بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




