هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە تەبقا کەوتبێتە دەست هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا

شەیری بکە لە:
هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە تەبقا کەوتبێتە دەست هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا

دیمەنی هێزەکانی هەسەدە لە شاری تەبقا. وێنە؛ میدیاکانی هەسەدە

ئاڤا نیوز

هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە گرووپە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا چووبنە ناو شاری تەبقا لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕات و دەڵێت، هێزەکانیان لە تەبقا لە پێگەکانی خۆیانن و گرووپەکانی سەر بە دیمەشق پێشڕەوییان نەکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا هەواڵی چوونە ناو شاری تەبقایان لە چەند قۆڵێکەوە بڵاوکردەوە، ئاماژەیان بەوەکردبوو هێزێکی هەسەدەیان لەناو فڕۆکەخانەی سەربازی تەبقا گەمارۆ داوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، هەواڵی چوونە ناو شاری تەبقا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا دوورە لە ڕاستییەوە و هێزەکانمان لە پێگەکانی خۆیانن، لەم کاتەدا شاری مەنسووڕەش لە هەموو ئەوانە پارێزراوە کە دەیانویست نائارامی تێدا دروست بکەن.

بۆ هەسەدە پارێزگاری لە تەبقا دەکات؟ ئایا ئەم شارە بەشێکە لە ڕێککەوتنەکان؟

ئێستا گرووپەکانی سوپای عەرەبی سووریا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەسەدە کە بریتییە لە کشانەوەی لەو ناوچانەی دوای ڕووخانی ئەسەد کۆنترۆڵی کردوون دەیەوێت بچێتە ناو شاری تەبقا لە ڕۆژئاوای فوڕات، ئەم شارە مانگی ئایاری ساڵی 2017 لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی داعش ڕزگار کرا، واتە بەشێک نییە لە ڕێککەوتنی دووبارە ڕێكخستنەوەی هێزەکان.

ئەم شارە گرنگییەکی ستراتیژی زۆری هەیە، چونکە بەهۆیەوە دەکرێت ئاوی بەنداوی فوڕات کۆنترۆڵ بکرێت کە یەکێکە لە گەورەترین بەنداوەکانی سووریا و 14 ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ