
بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار؛ وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکای لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند و سوپای عێراق چووە ناو بنکەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەممە 17ی 1ی 2026، لیوا عەبدولئەمیر یاروڵلا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، سەرپەرشتیی دابەشکردنی ئەرکەکانی بەسەر یەکە جیاوازەکان و پێکهاتە سەربازییەکانی لە بنکەی عەین ئەسەد کرد کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و سوپا بە تەواوی سەربازگەکە بەڕێوە دەبات.
- جگە لە هێزی زەمینی، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی سوپای عێراق لە بنکەکە جێگیر کراون.
ئەمەش بزانە: بنکەی عەین ئەسەد یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین بنکە سەربازییەکانی عێراق و دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە. لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دروستکراوە و لە دوای ساڵی 2003 بنکەیەکی سەرەکیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە و دواتریش و لە ساڵی 2014ـەوە بنکەکە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش تێیدا جێگیر بوو بوون.
-ئەو بنکەیە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە داعش, هاوکات وەک ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزە عێراقییەکان و ناوەندێکی هەماهەنگی بۆ ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان کاری کردووە.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا زۆرینەی کەلوپەل و ئامێرەکانیان گواستووەتەوە و دەستیان کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی بنکە، هۆڵ، ئامێرەکان و سیستمی چاودێری و بردوویانن بۆ بنکەی تەنەف لە سووریا.
- بەشێکی زۆری ڕاوێژکار و ئەفسەرە باڵاکان کشاونەتەوە بەرەو بنکەی تەنەف لە سووریا و بنکەی هەریر لە هەولێر، سەرچاوەکە ئەو کات ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوو بنکەکە بە تەواوی لە هێزە بیانییەکان چۆڵ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






