ماکرۆن بۆ سووریا: ناتوانین پشتگیری لە بەردەوامیی ئەم شێوازە لە مامەڵەکردن بکەین لەگەڵتان
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هۆشداری تووند دەداتە حکومەتی سووریا و دەڵێت: پێویستە دەسەڵاتدارانی سووریا دەستبەجێ هێرشە سەربازییەکانیان ڕابگرن، چونکە فەرەنسا و ئەوروپا ناتوانن پشتگیری لە بەردەوامیی ئەم شێوازە لە مامەڵەکردن بکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی هێزەکانی هاوپەیمانان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێککەوتن هەسەدە لە ناوچەکانی دێر حافر و مەسکەنە و دەوروبەریان بکشێتەوە. ئەمڕۆ هەسەدە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سوپای عەرەبیی سووریا هەردوو شارۆچکەکەی کۆنترۆڵ کرد، بەڵام سوپای سووریا پێشڕەوی کرد بەرەو شارۆچکەی تەبقا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای فورات و شەڕ ڕووی دا.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکی نوێدا سەبارەت بە دۆخی سووریا ڕایگەیاند، هێنانەکایەی سووریایەکی یەکگرتوو و سەقامگیر تەنیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەناو دەوڵەتدا دەبێت، نەک لە ڕێگەی بەرپاکردنی شەڕ دژی ئەو هێزانەی کە شانبەشانی هاوپەیمانان شەڕی داعشیان کردووە.
- پێویستە دەسەڵاتدارانی سووریا دەستبەجێ هێرشە سەربازییەکانیان ڕابگرن. فەرەنسا و ئەوروپا ناتوانن پشتگیری لە بەردەوامیی ئەم شێوازە لە مامەڵەکردن بکەن. گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و سیاسی کارێکی گونجاو و پێویستە.
- سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بە مەرسوومە سەرۆکایەتییەکەی دوێنێی ئەحمەد شەرع کرد کرد کە تایبەت بوو بە مافەکانی کورد و بە هەنگاوێکی گرنگ و لەسەر ڕێچکەیەکی ڕاستی وەسف کرد.
- ئێمە وەک وڵاتێکی دۆستی گەلی سووریا، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی گفتوگۆ بە ئامانجی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





