ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە ڕێگەی بەنزینخانەکانەوە دەستیپێکرد، بەلام بەهۆی کەمی ژمارەی بەنزینخانەکان هاووڵاتیان نیگەرانن، بەپرسی دابەشکردنی نەوتیش دەڵێت ژمارەی بەنزینخانەکان زیاد دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری هەولێر دەستیپێکرد. جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، شێوازی دابەشکردنی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ئێستا پرۆسەکە ڕێکخراوە و لە ڕێگەی بەنزینخانەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە، بەشێک لە هاووڵاتیان گلەیی ئەوەیان هەبوو کە ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی نەوتەکەیان تێدا دابەش دەکرێت کەمە، داوایان کرد ژمارەی بنکەکانی دابەشکردن زیاد بکرێن بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و بە ئاسانی نەوتەکەیان بەدەست بگات.
لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، بەرپرسی پشکنین و چاودێری دابەشکردنی سووتەمەنی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تەنیا لە بەنزینخانەی گەل نەوت دابەش کرا، بەڵام بۆ سبەی ژمارەی ئەو بەنزینخانانە دەکەینە سێ دانە."
بەرپرسی پشکنین و چاودێری دابەشکردنی سووتەمەنی وتیشی: "بەنزینخانەکانی ماردین و شادین بۆ پڕۆسەکە زیاد دەکرێن، واتە ڕۆژی یەکشەممە هاووڵاتیان دەتوانن بۆ وەرگرتنی نەوت سەردانی ئەو دوو بەنزینخانەیەش بکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





