ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی ڕووناکی لە کۆیە داوای خزمەتگوزاری دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی گەڕەکی ڕووناکی لە کۆیە بەهۆی قیرتاو نەکردنی شەقامەکانیان نیگەرانن، قایمقامی شارەکەش هۆکاری قیرتاو نەکردنەکە بۆ کێشەی دارایی دەگەڕێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی:
دانیشتووانی گەڕەکی ڕووناکی لە کۆیە داوا دەکەن شەقامەکانی گەڕەکەکەیان قیرتاو بکرێت. دەڵێن بەهۆی هاتنی وەرزی زستان و بارانبارین، شەقامەکانیان دەبنە قوڕ و چڵپاو و بەکەڵکی هاتووچۆ نامێنن.

لێدوانی فەرمی: تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "هەفتەی ڕابردوو نووسراومان بەرزکردووەتەوە بۆ پارێزگاری هەولێر دەربارەی قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکەکە."

قایمقامی کۆیە هۆکاری دواکەوتنی قیرتاوکردنەکەی بۆ کێشەی دارایی گەڕاندەوە و وتی: "وەک ئاگادارن بەهۆی کێشەی دارایی نەمانتوانیوە ئەم بەشەی شەقامەکان قیرتاو بکەین، بەڵام هەرکات پارەی پێویست بەردەست بوو، بە دڵنیاییەوە شەقامەکانیان بۆ قیرتاو دەکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ