گرفتی وەزارەتی بازرگانی کوردستان و عێراق ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم

هاوردەکردنی خۆراک لە دەروازە سنوورییەکانەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیەک پێشنیاز بکرێت، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نێوانیان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای 118 ملیار دینار دەکات، کە گوایە پارەی هاووڵاتیان بووە و لە بەرامبەر پێدانی بەشەخۆراک لە ساڵانی 2004 تاوەکو 2022 وەرگیراوە بینێردرێتەوە بۆ بەغدا، ئەمەش وایکرد دابەشکردنی بەشە خۆراکی هەشتەم ڕابگیرێت، کۆتایی هەفتەی داهاتوو پرۆسەکە دەستپێکرایەوە، بەڵام ئاگاداریی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە کە پێش دابەشکردنی بەشە خۆراکی داهاتوو کێشەکە چارەسەر بکەن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە ئاڤای گوت: چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانین بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت، یان ئەو بڕە پارەیەی داواکراوە بینێرین یان لیژنەی چاودێری دارایی هەولێر و بەغدا وردبینی بکەن و پاکتاوی ئەو بڕە پارەیە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات کە ئەو 118 ملیارە لە گواستنەوە و کۆگاکردنی خۆراک، نەسریەی مانگانەی فەرمانگەکان خەرجکراوە، وەزارەتی بازرگانی عێراقیش پێی وایە ئەو پارەیە هی هاووڵاتیانە لەبەرامبەر پێدانی بەشە خۆراک و دەبێت بنێردرێتەوە، ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت دووبارە گرفت بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراک دروست دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






