
دانیشتوانی گرینلاند لەکاتی خۆپیشاندان دژی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەکەیان
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە هەزاران کەس لە پایتەختی گرینلاند دژی هەڵوێستەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی دۆناڵد تڕەمپ بۆ سەر ئەوروپا و گرینلاند، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد و ڕایگەیاند: ئەگەر گرینلاند ڕادەستی ئەمریکا نەکەن، ئەوا بە ڕێژەی 10٪ باج دەخاتە سەر ئەوروپا.
زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندەران، لە شاری نووکی پایتەختی گرینلاند کۆبوونەوە و بە چەندین دروشم ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی، بەشێكی زۆر لە خۆپیشاندەران کڵاوێکی سوریان هاوشێوەی کڵاوەکەی تڕەمپ لەسەر کردبوو و لێیان نووسیبوو ''وابکەن ئەمریکا بچێتە دەرەوە''.
- لەنێو خۆپیشاندەرانەیش، جێنس فێدریک نێلسن، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند ئامادە بوو و دژ بە سیاسەتەکانی ئەمریکا هاواری دەکرد.
گرینلاندییەکان، هاواریان دەکرد ''نامانەوێت ببین بە ئەمریکی'' ئەوەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد تڕەمپ هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی دورگەکەی جەمسەری باکوور چڕتر کردووە و دوای لە دانیمارک کردووە گرینلاند بە ئەمریکا بفرۆشن.
باکگراوند: دۆناڵد ترەمپ بەردەوام پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی گرینلاند دەکاتەوە. ئەو پێی وایە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا گرنگە. چەند جارێکیش گوتویەتی: ئەگەر ئەمریکا گرینلاد نەخاتە ژێر ڕکێفی خۆی؛ ڕووسیا و چین ئەو کارە دەکەن. هاوکات ڕەتیشی ناکاتەوە کە ئەگەر هەیە بە بەکارهێنانی هێز ئەو دوورگەیە بەدەستبهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




