مەلابەختیار لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە پەسەند نەکردنی کاندید بوونی دەدات

شەیری بکە لە:
مەلابەختیار لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە پەسەند نەکردنی کاندید بوونی دەدات

مەلا بەختیار، کەسایەتیی سیاسیی کورد

ئاڤا نیوز

 

دەرگای پێشکەشکردنی تانە لە دادگای فیدراڵی بۆ کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار دەکرێتەوە، هەر کاندیدێک ناوی پەسەند نەکرابێت، دەتوانێت لە ماوەی سێ ڕۆژ تانە پێشکەش بە دادگای فیدراڵی بکات. مەلا بەختیار ناوی لە لیستی کاندیدە پەسەند کراوەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نەبوو تانەی خۆی پێشکەش دادگا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 14-1-2026، پەرلەمانی عێراق لیستی ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕاگەیاند کە لە 15 کاندید پێکهاتوون، کاندیدە پەسەند نەکراوەکانیش لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەتوانن لە دادگای فیدراڵی تانە لەو لیستە بدەن و بەڵگەکانیان پێشکەش بکەن.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار بە ئاڤای وت: ئەمڕۆ مەلا بەختیار تانە لە بڕیاری پەسەند نەکردنی کاندید بوونی بۆ سەرۆککۆمار دەدات و بەڵگە و زانیاری تەواو پێشکەشی دادگای فیدراڵی دەکات.

 ئەو سەرچاوەیە کە قسەی بۆ ئاڤا کرد وتی:  "مەلا بەختیار، دوو بەڵگەی تەواو پێشکەشی دادگای فیدراڵی دەکات، یەکێکیان تایبەتە بە وەفاتنامەی دایکی، کاتێک دایکی مەلا بەختیار مردووە و باوکی ژنی دووەمی هێناوە، بۆیە وەفاتنامەی بۆ دایکی مەلا بەختیار دەرنەهێناوە."


٠بەڵگەنامەی دووەمیش تایبەتە بە بڕوانامەکەی، مەلا بەختیار، لە وڵاتی هۆڵەندا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە، بەڵگەی بڕوانامەکەشی  پێشکەش دەکات.

زانیاریی زیاتر: دوو لە مەرجە دەستوورییەکان بۆ هەر کاندیدێک کە دەیەوێت بۆ ئەو پۆستە خۆی هەڵبژێرێت ئەوەیە، لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت و بە لایەنی کەمەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت. پەسەند نەکردنی ناوی مەلا بەختیاریش وەک کاندید تا ئێستا بەهۆی یەکلایی نەکردنەوەی ئەم دوو ماددە دەستووریەیە، هەرچەند ناوبراوە دووپاتی دەکاتەوە کە بەڵگەی تەواوی بۆ سەلماناندی ئەم دوو مەرجە هەیە و پێشکەشی دادگای فیدراڵییان دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگای فیدراڵی لە ماوەی سێ ڕۆژ وەڵامی تانەکان دەداتەوە و وەڵامەکەش بۆ پەرلەمان ڕەوانە دەکاتەوە، پەرلەمانی عێراق لە ماوەی سێ ڕۆژ وەڵامی دادگای فیدراڵی وەردەگرێت و دووبارە ناوەکان پەسەند دەکات و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت، دەبێت ئەم ڕێکارانە پێش 29ـی ئەم مانگە تەواو بکرێن، چونکە لە 29ـی مانگ دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت. 


ئەمەش بزانە: مەلا بەختیار ئەگەر تانەکەی لە داگای فیدراڵی پەسەند بکرێت جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ناو کێبڕکێی پۆستی سەرۆککۆمار، ئەگەر ئەمەش ڕووبدات دەبێت بە یەکەم کاندید دوای رەتکردنەوەی لە پەرکەمان جارێکی دیکە بگەڕێتەوە کێبڕکێی پۆستی سەرۆککۆمار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ