
کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزوور
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بەنداوی فورات، فڕۆکەخانەی تەبقا، کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ کەوتنە دەست سوپای عەرەبیی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە خێڵە عەرەبییەکانی پارێزگای دێرەزوور لە هەسەدە هەڵگەڕانەوە و دەستیانگرت بەسەر کێڵگە نەوتی و غازییەکانی ئەو پارێزگایە. ئێستا سوپای عەرەبیی سووریا دەستی بە هێرش کردووە بۆ سەر بەنداوی تشرین و پێکدادان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوی کردەوە. لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 18 کانوونی دووەمی 2026ـەوە، ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بوونەتەوە و پێکدادانی تووند لە چەندین شارۆچکەی دێرزوور و ڕەققە ڕووی داوە و پێکدادانەکانیش لە چەندین شوێن بەردەوامن.
- دوای پێکدادانی تووند لە شارۆچکەکانی گرانج، ئەبوو حەمام، ئەلکەشکییە، زێبان و تەیانە لە دێرەزوور، هێزەکانی هەسەدە دەستیان بە کشانەوە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کرد، هەروەها لە مەنسووڕەش شەڕڤانان بەرپەرچی هێرشی چەکدارەکانیان داوەتەوە و تاوەکو ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگای دێرزوور بڕیاری دا ئەمڕۆ یەکشەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان ڕابگرێت و داوای لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو سەلامەتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی حکومەت کۆنتڕۆڵی شاری "شوحێل"ـیان لە گوندەواری دێرزوور کردووە.
- لەبارەی هێرشەکەی بەنداوی تشرین دەڵێت: شەڕی دژوار لە نزیک بەنداوەکە بەردەوامە و سێ تانکی هێزەکانی سووپای عەرەبیی سووریا تێکشکێنراون.
- کۆمپانیای نەوتی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپا کۆنتڕۆڵی سەرجەم کێڵگە نەوتی و غازییەکانی پارێزگای دێرەزووریان کردووە، لەنێویاندا کێڵگەی ستراتیژیی "عومەر" و کێڵگەی غازی "کۆنیکۆ".
- ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بەنداوی فورات، فڕۆکەخانەی تەبقا، کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ کەوتنە دەست سوپای عەرەبیی سووریا.
- بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایدەگەیێنێت، حکومەتی کاتیی سووریا بە هاوکاریی گرووپە چەکدارەکانی تورکیا و داعش، هێرشێکی بەرفراوانیان بە بەشداریی زیاتر لە 100 هەزار چەکدار بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکردووە.
- وەزارەتی نەوتی سووریا دەڵێت: هەریەکە لە کێڵگەکانی "تەنەک، جەفرە، عەزبە، تەیانە، جێدۆ، مالح و ئەزرەق" لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی سوپای سووریا.
داواکاری؛ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمی ڕایگەیاندووە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ڕێککەوتنەکانیان پێشێل کردووە و لە چەندین قۆڵەوە هێرشیان دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. لەم قۆناغەدا چەکهەڵگرتنی گشتی ڕادەگەیەنن. دیمەشق سوورە لەسەر پەرەدانی زیاتر بە بارگرژی سەربازی و ئامانجیانە برایەتی نێوان پێکهاتەکان تێکبدەن و توندوتیژی و ناکۆکی دروست بکەن.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەم پێشهاتانە هاوکاتن لەگەڵ کشانەوەی فراوانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بە مەبەستی دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانیان، کە وای کردووە زۆربەی دامەزراوە ستراتیژییەکان و کێڵگە نەوتییەکان بکەونە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هۆشداری دایە حکومەتی سووریا و دەڵێت: پێویستە دەسەڵاتدارانی سووریا دەستبەجێ هێرشە سەربازییەکانیان ڕابگرن، چونکە فەرەنسا و ئەوروپا ناتوانن پشتگیری لە بەردەوامیی ئەم شێوازە لە مامەڵەکردن بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





