
کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ هاووڵاتییانی کورد لە حەلەب. وێنە؛ ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (خۆسەر)، بڕیاری چەکهەڵگرتنی گشتی ڕاگەیاند و داوای لە هاووڵاتییان کرد بۆ پاراستنی ناوچەکە پشتیوانی هەسەدە و یەپەژە بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمی ڕایگەیاندووە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ڕێککەوتنەکانیان پێشێل کردووە و لە چەندین قۆڵەوە هێرشیان دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. لەم قۆناغەدا چەکهەڵگرتنی گشتی ڕادەگەیەنن. دیمەشق سوورە لەسەر پەرەدانی زیاتر بە بارگرژی سەربازی و ئامانجیانە برایەتی نێوان پێکهاتەکان تێکبدەن و توندوتیژی و ناکۆکی دروست بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هۆشداریدا، ئەم قۆناغە چارەنووسسازە و هەڕەشەیەکی بوونییە بۆ سەر دەستکەوتەکانی شۆڕش و ناسنامەی کۆمەڵایەتی، بۆیە پێویستە خەڵک بۆ پاراستنی شارەکان و کەرامەتیان یەکدەنگ بن.
زانیاریی زیاتر: لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەی خۆسەر هاتووە، جەخت لەسەر گرنگیی یەکڕیزیی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کراوەتەوە. دووپات کراوەتەوە، سەرەڕای نیشاندانی نیازپاکی و کشانەوە لە هەندێک ناوچە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە، بەڵام لایەنی بەرامبەر بژاردەی شەڕی هەڵبژاردووە، ئەمەش پێویستی بە ئامادەباشییەکی گشتگیر هەیە تاوەکو ڕێگری لە هەر هەوڵێک بگیریێت کە ئامانجی تێکدانی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی ناوچەکەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاگەیێنراوە لە کاتێکدایە، سەرەڕای بڕیاری کشانەوەی هەسەدە لە ڕۆژئاوای فورات، بەڵام سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە دوێنێوە هێرشێکی چڕیان بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





