ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای قاعیدە لە سووریا دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای قاعیدە لە سووریا دەکوژێت

سەربازێکی ئەمریکا لە سووریا

ئاڤا نیوز


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانیدا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی قاعیدەیان کوشتووە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هێرشەکەی مانگی ڕابردووی سەر سەربازانی ئەمریکا هەبووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمیی سێنتکۆم، ئەو سەرکردەیەی کوژراوە ناوی "بیلال حەسەن ئەلجاسم"ـە. ناوبراو سەرکردەیەکی بە ئەزموونی تیرۆریستی بووە و تۆمەتبارە بە داڕشتنی چەندین هێرش.

 

- بێراد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، "کوژرانی ئەم سەرکردەیە کە دەستی لە کوشتنی چەند سەربازێکی ئەمریکیدا هەبوو، نیشانەی سووربوونی ئێمەیە لەسەر ڕاوەدوونانی ئەو تیرۆریستانەی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانمان. هیچ حەشارگەیەکی ئارام بۆ ئەوانە نییە کە پلانی هێرشکردنە سەر هاووڵاتیان و سوپای ئێمە دادەڕێژن."

 

باکگراوند: لە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 لە نزیک تەدمور قاعیدە کەمینێکی بۆ هێزە ئەمریکییەکان دانا و بووە هۆی کوژرانی دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ