
دیمەنی بەنداوی تشرین
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) توانییان سێ هەوڵی هێرشکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر میحوەرەکانی بەنداوی تشرین تێکبشکێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لە ئەنجامی ئەم بەرپەرچدانەوەیەدا، شەڕڤانان توانییان دوو تانک، زرێپۆشێک و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێرشبەرەکان بە تەواوی تێکبشکێنن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە پێکدادانەکان لەو ناوچەیەدا بە تووندی بەردەوامن و هێزەکانیان ڕێگەیان نەداوە هیچ پێشڕەوییەک بەرەو بەنداوە ستراتیژییەکە ئەنجام بدرێت، لە کاتێکدا لایەنی هێرشبەر زیانی گیانی و ماددی زۆری پێگەیشتووە. تا ئێستاش پێکدادانەکان لە میححوەری بەنداوی تشرین بەردەوامییان هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی هەسەدە، شەڕڤانانی هەسەدە هێرشێکی چەکدارانی سەر بە دیمەشقیان تێکشکاندووە و هەسەدە دەڵێت: "هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بە بەشداریی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، توانییان سێ هەوڵی هێرشکردنی گروپە چەکدارەکانی سەر بە لایەنەکانی دیمەشق لە تەوەرەی "بەنداوی تشرین" تێکبشکێنن و پووچەڵی بکەنەوە."
لە ئەنجامی ئەو چالاکییە بەرگرییانەدا، ئەم زیانانە بەر هێرشبەران کەوتووە:
• تێکشکاندنی دوو تانک.
• تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش.
• تێکشکاندنی دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە چەکی دۆشکەیان لەسەر بووە.
• تێکشکاندنی شۆفڵێکی سەربازی.
تا ئێستاش پێکدادانەکان لەو ناوچەیەدا (تەوەرەی بەنداوی تشرین) بەردەوامییان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





