دیمەنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، "دەستەی ئاشتیی" لە غەززە پێکدەهێنێت و چەندین سەرکردەی جیهانیی، دیپلۆماتکار و ملیاردێر بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی دوای جەنگ بانگهێشت کراون.
وێنە گەورەکە: ئەم دەستەیە نەخشەڕێگەیەکی نوێی ئیدارەی ترەمپە بۆ گۆڕینی غەززە لە ناوچەیەکی جەنگەوە بۆ هەرێمێکی ئابووریی و گەشەپێدراو؛ ئامانجەکە تەنها ئاگربەست نییە، بەڵکو دووبارە بنیادنانەوەی غەززەیە لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکاندا لەرێگەی تێکەڵکردنی توانای سیاسیی و دارایی جیهانیی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە: "ئەم دەزگایە کە لە تەکنۆکراتەکان پێکهاتووە، سەرپەرشتیی نۆژەنکردنەوەی خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەکییەکان و بنیادنانەوەی دامەزراوە مەدەنییەکان و سەقامگیرکردنی ژیانی ڕۆژانە لە غەززە دەکات".
زانیاریی زیاتر: دەستەی ئاشتی بە سەرۆکایەتیی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ بەڕێوە دەچێت و چەندین کەسایەتیی دیاری وەک مارکۆ ڕوبیۆ، جارێد کوشنەر، تۆنی بلێر و ئاجای بەنگە سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتیی تێیدا ئەندامن. هاوكات لایەنە تەکنیکییەکە لەرێگەی لیژنەیەکی تەکنۆکراتەوە بە سەرۆکایەتیی عەلی شەعث کار دەکات، کە تەرخانکراوە بۆ بنیادنانەوەی ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان. پێکهاتەی ئەنجوومەنی جێبەجێکاریی دەستەکە فراوانترە و وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و میسر و چەندین ملیاردێری ئیسرائیلیی و ئەمریکیی دەگرێتەوە، کە ئەرکیان دابینکردنی سەقامگیریی و گەشەپێدانی ئابوورییە بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پلانە تەنها لایەنی سیاسیی ناگرێتەوە، بەڵکو جەخت لەسەر ڕاکێشانی وەبەرهێنانی گەورە و دروستکردنی پەیوەندیی ناوچەیی نوێ دەکاتەوە. هەرچەندە چەندین ناو پشتڕاست کراونەتەوە، بەڵام کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری زیادکردنی ناوی دیکە بۆ دەستەکە لە ئارادایە تاوەکو زۆرترین لایەنی نێودەوڵەتیی تێیدا بەشدار بن.
باکگراوند: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی قۆناغەکانی دوای ئاگربەستە لە کەرتی غەززە. سەرکردەی وڵاتانی وەک ئەلبانیا، ئەرجەنتین، کەنەدا و قوبرس ڕایانگەیاندووە کە بانگهێشتنامەیان بۆ هاتووە تاوەکو لەم پڕۆژە نێودەوڵەتییەدا بەشدار بن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی "دەستەی ئاشتیی" گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە حوکمڕانیی ناوچەکەدا بکات.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





