مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ بەتەلەفۆن قسەیان کرد
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتی هەسەدە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، بە تەلەفۆن قسەیان لەبارەی ڕاگەیاندنی شەڕ کرد.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بۆ میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان پشتڕاستی کردەوە و دەڵێت: "کەشوهەوای گفتوگۆکە ئەرێنی بووە و وردەکارییەکانی دیکەی پڕۆسەی هێورکردنەوەی دۆخەکە لە قۆناغی تاوتوێکردندان."
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی فەرمیی سووریا ڕایگەیاند، بڕیارە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 18 کانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد شەرع لە دیمەشق پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بکات.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم کۆبوونەوە لووتکەیە وەک هەوڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو پێکدادانە خوێناوییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میحوەرەکانی حەلەب، ڕەققە و دێرەزوور ڕوویان دا، کە مەترسییان بۆ سەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری 2025 دروست کردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەرەسەندنە خێرا دیپلۆماسییانە دوای کۆبوونەوەکەی هەولێر دێن کە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و نێوەندگیریی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




