
کارگەیەکی مۆدێرنی ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاک لە ناوچەی کانی قرژاڵە
ئاڤا نیوز
شارەوانیی هەولێر ئامادەکاریی دەکات بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی مۆدێرنی ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاک لە ناوچەی کانی قرژاڵە، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی ژینگەیی و کەمکردنەوەی تێچووی ملیارەها دیناری کۆکردنەوەی زبڵ.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "چەند شوێنێک بۆ کارگەکە دیاریکراوە و ئێستا چاوەڕێی ڕەزامەندیی کۆتایی وەزارەتی شارەوانیی دەکەین بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی دیکەی بوونیادنانی کارگەکە دەستپێبکەین".
زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە بڕی 1,800 تۆن زبڵ و خاشاک لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر کۆدەکرێتەوە و لە ساڵی 2025دا کۆی گشتیی ئەو بڕە گەیشتووەتە 684,000 تۆن، کە ئەمەش تێچوویەکی دارایی یەکجار زۆری لەسەر حکومەت دروستکردووە. پڕۆسەی کۆکردنەوەی خاشاک لەلایەن 6 کۆمپانیای جیاوازەوە بە هاوکاریی زیاتر لە 1,000 ژینگەپارێز بەڕێوەدەچێت، کە مانگانە بڕی 1.5 ملیار دیناری بۆ تەرخان دەکرێت و ساڵانە نزیکەی 18 ملیار دینار دەدرێت بەو کۆمپانیایانە بۆ ئەو مەبەستە.
- کارگەی نوێی ڕیسایکلین بە سێ شێوازی مۆدێرن مامەڵە لەگەڵ خاشاک دەکات، بە جۆرێک بەشێکی دەسووتێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە، بەشێکی بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە جیا دەکرێتەوە و تەنها ئەو بەشەی کە سوودی نییە ژێرخاک دەکرێت، کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ پاککردنەوەی ژینگە و دووبارە بەکارهێنانەوەی شتومەکە بەکارهێنراوەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراندنی ئەم کارگەیە هەنگاوێکی کردەییە بۆ گۆڕینی سیستەمی کۆنی ژێرخاککردنی زبڵ بۆ سیستەمێکی تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو، کە تێیدا پاشماوەکان دەبنە سەرچاوەی داهات و وزە لە جیاتی ئەوەی ببنە هۆی پیسبوونی ژینگە و خەرجییەکی زۆر بۆ حکومەت.
باکگراوند: ساڵانێکی زۆرە خاشاکی هەولێر لە ناوچەی کانی قرژاڵە بە شێوەی کۆن ژێرخاک دەکرێت، کە ئەمە هەمیشە نیگەرانیی ژینگەیی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە؛ ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەرێگەی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنانەوە ئەم دۆسێیە بە یەکجاریی و بە شێوەیەکی زانستیی چارەسەر بکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





