دیمەنی ئەو بەنزیخانەی کە لەبری نەوت، بەنزینی بەسەر هاووڵاتییان دابەشکرد
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەڵەی کارمەندێکەوە لە بەنزینخانەی "گەل" لە هەولێر، لەبری نەوتی سپی بەنزین بەسەر چەند خێزانێکدا دابەش کرا و لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، لێپڕسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە بەنزینخانەی گەل، بەنزینیان بۆ هاتووە و کارمەندەکە وایزانیوە نەوتە، هەر بۆیە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی کردووە. تاوەکو ئێستا 11 خێزان لەبری نەوت بەنزینیان پێدراوە و لێکۆڵێنەوەش بۆ سزادانی کەمتەرخەمان بەردەوامە".
زانیاریی زیاتر: پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری هەولێر بەردەوامە و حکومەت بڕی 7,500,000 لیتر نەوتی بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە، هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت بە نرخی 31,000 دینار وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاووڵاتییان دەبێت پێش بەکارهێنانی ئەو سووتەمەنییەی لە بەنزینخانەکان وەریانگرتووە دڵنیا ببنەوە، چونکە لایەنی پەیوەندیدار جەخت دەکاتەوە کە لێکۆڵێنەوەی ورد دەکرێت و هەر لایەنێک لەم کارەدا کەمتەرخەم بێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






