بەرەی گەل: کەی کەیسی لالەزار یەکلایی کرایەوە ئەوکات بیر لە هاوپەیمانێتی دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
بەرەی گەل: کەی کەیسی لالەزار یەکلایی کرایەوە ئەوکات بیر لە هاوپەیمانێتی دەکەینەوە

لۆگۆی بەرەی گەل

ئاڤا نیوز

بەرەی گەل مەرجی یەکلاییکردنەوەی کەیسی لالەزار و ئازادکردنی سەرکردەکانی دەخاتە پێش هەر گفتوگۆیەک بۆ چوونە ناو هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ.

لێدوانی فەرمی: شادمان مەلا حەسەن، سەرکردە لە بەرەی گەل بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بەرپرسانی باڵا و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانمان لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر موڵک و ماڵی حیزبەکەدا گیراوە، هەلومەرجی گفتوگۆ لەبار نییە و کەی کەیسی لالەزار یەکلاییکرایەوە، ئەوکات بیر لە هاوپەیمانێتیی دەکەینەوە".

زانیاریی زیاتر: دەستپێشخەرییەکەی یەکێتیی و نەوەی نوێ بۆ کۆکردنەوەی 51 کورسیی پەرلەمان ڕووبەڕووی شکست بووەتەوە، چونکە لایەنەکانی یەکگرتوو، کۆمەڵ و پارتی سۆسیال دیموکرات بە فەرمیی چوونە ناو ئەو هاوپەیمانێتییەیان ڕەتکردووەتەوە.

٠ یەکێتیی و نەوەی نوێ کە پێکەوە خاوەنی 38 کورسیین، پێویستیان بە 13 کورسیی دیکە هەیە بۆ تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی، بەڵام بەرەی گەل کە 2 کورسیی هەیە، مەرجی قورسی سیاسیی و یاسایی داناوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم دۆخە لەکاتێکدایە کە نزیکەی 6 مانگە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی برای لەگەڵ ژمارەیەک پاسەوانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتییەوە دەستگیرکراون.

زانیاریی زیاتر:
بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەماندا نزیکەی 34,000 دەنگی بەدەستهێناوە؛ بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکان و دەستگیرکردنی سەرکردەکانیان، ئێستا وەک ئۆپۆزیسیۆنێکی توند بەرامبەر یەکێتیی دەردەکەون و ئامادە نین ببنە تەواوکاری ئەو هاوپەیمانێتییە پێشنیارکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ