غەززە چاوەڕوانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست دەکات

شەیری بکە لە:
غەززە چاوەڕوانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست دەکات

دیمەنی وێرانبوونی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

سەدان هەزار هاووڵاتی لە کەرتی غەززە لەژێر باران و سەرمایەکی سەختدا، چاوەڕوانی جێبەجێکردنی کردەییی قۆناغی دووەمی ئاگربەست و کۆتاییهاتنی هێرشە ناوبەناوەکانی سەر ناوچەکەیان دەکەن.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی غەززە هۆشداریی لە خراپیی دۆخی هاووڵاتییان دەدات و ڕایگەیاندووە: "دۆخی سەرجەم هاووڵاتییان زۆر خراپە و ئەو شوێنانەی تێیدا نیشتەجێن، گونجاو نین بۆ ئەوەی بەرگەی سەرمای ئەمساڵ بگرن".

زانیاریی زیاتر: 
کابینەی دۆناڵد ترەمپ هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئاگربەستەکە دەچێتە قۆناغی دووەمەوە، کە جەخت لەسەر دامەزراندنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی غەززە، پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، چەککردنی بزووتنەوەی حەماس و دەستپێکردنی پڕۆسەی بووژانەوە دەکاتەوە.

٠ هەرچەندە لە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە ئاگربەست ڕاگەیێنراوە، بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە کە ژمارەیان زیاتر لە 2 ملیۆن کەسە، هێشتا بەهۆی بۆردوومانە ناوبەناوەکانەوە هەست بە ئارامیی ناکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی دووەم ئامانجییەتی غەززە لە ڕووی سەربازییەوە چۆڵ بکات و ڕادەستی ئیدارەیەکی مەدەنیی بکات، بەڵام بەردەوامیی هێرشەکان و خراپیی کەشوهەوا بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم گەیشتنی هاوکارییەکان و جێبەجێکردنی پلانەکانی ئاوەدانکردنەوە.

باکگراوند: کەرتی غەززە زیاتر لە 2 ساڵە ڕووبەڕووی هێرش و بۆردوومانی بەردەوام بووەتەوە، کە بووەتە هۆی وێرانبوونی تەواوەتیی ژێرخانی ئابووریی و ئاوارەبوونی زۆرینەی دانیشتووانەکەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ