
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕێنماییەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست لە قۆناغی کۆتایییە و بەم نزیکانە ڕێکارەکان دەست پێ دەکەن، مەرجەکانیش بو سوودمەندبوون هەمان مەرجەکانی فەرمانبەری هەمیشەیین.
وێنە گەورەکە: دوای وەستانی بۆ ماوەی چەندین ساڵ، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دابەشکردنی زەوی دەستپێبکاتەوە، هەر فەرمانبەرێک ئەگەر مەرجەکانی پێدانی زەوی هەبێت، 200 مەتر زەوی پێ بدرێت، لە ئێستادا فەرمانبەرانی گرێبەستیش سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی، بە ئاڤای ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بن، ڕێنماییەکان لە نێوان وەزارەت و ئەنجوومەنی وەزیران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و دوای بڵاوبوونەوەیان لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان، فەرمانبەری سوودمەند دەتوانێت مامەڵەکانی دەست پێ بکات، پێشبینی دەکەین کۆتایی ئەم مانگە بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان، بڵاوببێتەوە و ڕێکارەکان دەستپێبکات.
مەرجە سەرەکییەکان: بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کرد؛ مەرجەکان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست هەمان مەرجەکانی فەرمانبەری هەمیشەیین، بە جۆرێک دەبێت، فەرمانبەرەکە خزمەتی لە هەشت ساڵ کەمتر نەبێت، پێشتر بە هیچ شێوەیەک لە وەرگرتنی زەوی یان خانوو سوودمەند نەبووبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەرچوونی ڕێنماییەکان، نووسراوی فەرمی بۆ سەرجەم شارەوانییەکان دەکرێت تا دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا بکەن کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





