لە هەولێر باندێكی شەقوەشێن دەستگیر دەكرێن؛ گرتەڤیدیۆی قوربانییەكانیان تۆماركردووە

شەیری بکە لە:
لە هەولێر باندێكی شەقوەشێن دەستگیر دەكرێن؛ گرتەڤیدیۆی قوربانییەكانیان تۆماركردووە

دیمەنی کاتی پەلاماردانی یەکێک لە قوربانییەکان لەلایەن ئەو باندەوە

ئاڤا نیوز

لە هەولێر باندێكی مافیایی ڕێگر و شەقوەشێن دەستگیر دەكرێن كە بە خاوە پارەیان لە خەڵك وەرگرتووە و بۆ ترساندنی قوربانییەكانیان، گرتەڤیدیۆی تاوانەكانی لێدان و سووكایەتی پێكردنیان تۆماركردووە و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكانیان كردووە.

چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە چەند حاڵەتێكی ڕێگریكردن لە هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێتەوە كە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە، هێرش كراوەتە سەر هاووڵاتیان و لەژێر هەڕەشە هەرچی پارەیان لەلا بووە، لێیان سەنراوە. ئاسایشی هەولێر لەڕێگەی تیمەكانیەوە دەستبەجێ بەدواداچوون دەكات و ئەو تۆمەتبارانە دەدۆزێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی تاوانكاری ڕاگەیاند كە لە سێ تۆمەتبار پێكهاتوون بە ناوەكانی (د ، د ، أ) و ( أ ، م ، خ) و ( ع ، ک ، س) كە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی ڕێگریكردن و خاوەوەرگرتن لە خەڵكی.

زانیاریی زیاتر: ئەو تۆمەتبارانە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان، سووکایەتی و گرتەڤیدیۆی قوربانییەکانیان  تۆمارکردووە، تا وەک بەڵگەیەک لە بەردەستیان بێت و قوربانییەكان نەتوانن سکاڵای یاسایی لە دژیان  تۆمار بكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ