
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعیی (ڕەوتی سەدری پێشوو) دەڵێت، مەترسییەکانی تیرۆر لە سووریاوە بەرەو سنووری عێراق زیادیانکردووە و بۆیەش پێویستە هێزی زیاتری عێراق ڕەوانەی سەر سنووری ئەو وڵاتە بکرێت، داواش لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە کێشەکانی سووریادا نەکەن تا پاساو نەدەنە دیمەشق دەستدرێژیی بکاتەسەر خاکی عێراق.
وێنە گەورەکە: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعیی، ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە عێراقییەکان دەڵێت، واز لە ناکۆکی بهێنن و لەبەرامبەر مەترسییەکان لە دەوری یەکتر کۆببنەوە، چونکە ئەوەی لە سووریا و بەمزووانەش لە سنووری عێراق ڕوودەدات، پێویستە بە جددی وەربگیرێت، ئێستاش مەترسیی هەیە و تیرۆر لەلایەن وڵاتی خۆبەگەورەزانی جیهانەوە پاڵپشتی دەکرێت.
ڕێکارەکان: موقتەدا سەدر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە سنوورەکان و دەروازەکان بپارێزرێن و دەستبەجێ هێزی زیاتر ڕەوانەی سنووری سووریا بکرێت، ئامۆژگاری هێزەکانی 'باکووری عێراق'یش دەکات، دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە پرسەکانی سووریادا نەکەن، تا پاساو نەدرێت بە تیرۆر دەستدرێژی بکاتەسەر خاکی عێراق و پیرۆزییەکانی.
سەدر باسی لەوەشکردووە، داوا لە خوا دەکەن عێراق و هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە مەترسییەکانی توندڕەویی و توندووتیژی بپارێزێت.
باکگراوند: چەند ڕۆژێکە هێزەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا، هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و بەشێک لە هێزەکانیان لە ڕووباری فورات پەڕیونەتەوە و چەندین بەندینخانە شکێنراون و مەترسی ئەوە هەیە تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکان و کەمپی هۆل و ناوچەکانی دیکە ڕێگەیان بۆ بکرێتەوە و جارێکی دیکە بڵاوببنەوە و سنوورەکان ببەزێننەوە و مەترسیی لەسەر وڵاتانی ناوچەکە دروست بکەنەوە.

دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






