تورکیا لەبارەی ڕێککەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدە: هیوادارین خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی تەواوی ناوچەکە بکات

شەیری بکە لە:
تورکیا لەبارەی ڕێککەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدە: هیوادارین خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی تەواوی ناوچەکە بکات

ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی ڕێککەوتننامەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و تێکەڵبوونەوەی تەواوەتی هەسەدە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا بڵاوکردەوە و خوازیارە ڕێککەوتننامەکە خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی تەواوی ناوچەکە بکات بەتایبەت بە گەلی سووریا و وڵاتانی هاوسێی سووریا.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕایگەیاند، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆیان لەسەر ڕێککەوتننامەیەک کردووە کە لە 14 خاڵ پێکدێت. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: "هیوا دەخوازین ڕێککەوتننامەی نێوان سوپای عەرەبی سووریا و هەسەدە لەسەر بنەمای یەکڕیزی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بە زوویی و بە شێوەیەکی کاریگەر ببێتە هۆی هێنانەدی سەقامگیری و ئاسایش لەو وڵاتە."

٠ قۆناغی نوێ کە لە 8-12-2024ـەوە لە سووریا دەستی پێ کردووە و دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ داهاتوویەکی پڕ لە خۆشگوزەرانی لەو وڵاتە، لە ئەمڕۆوە بە بازنەیەکی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

٠ لەگەڵ هەستکردن بەو ڕاستییانەی لە گۆڕەپانەکان دەبینرێن، هیوادارین لە داهاتووی سووریادا لەبری "تیرۆر" و "جیابوونەوە"، تەواوی گرووپ و تاکەکانی سووریا بە تەواوی واتا بگەنە ڕێککەوتن.

٠ بەردەوام دەبین لە پشتیوانییەکان بۆ حکوومەتی سووریا لەسەر بنەمای لەخۆگرتنی هەموومان، بۆ بونیادنانەوەو بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر".

دەقی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە زمانی تورکی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ