ئاڤای خەڵک؛ ئاڤا کێشەی هاووڵاتییەک لە گەرمیان بە چارەسەر دەگەیێنێت
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
دوای ساڵێک لە دواکەوتنی مامەڵەکەی، کێشەی خانەنشینبوونی کارگوزارێکی فەرمانگەی ڤێتەرنەری مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان چارەسەر کرا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم داوای لێدەکات بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان سەردانیان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرگوڵ عەبدولڕەحمان سلێمان، کە لەدایکبووی ساڵی 1967ـە و وەک کارگوزار لە فەرمانگەی ڤێتەرنەری ناحیەی مەیدان کار دەکات، 15 ساڵ خزمەتی هەیە (پێنج ساڵ گرێبەست و 10 ساڵ هەمیشەیی). ماوەی ساڵێکە داوای خانەنشینبوونی کردووە، بەڵام چەندینجار بە بیانووی جۆراوجۆر مامەڵەکەی دواخراوە.
سەرگوڵ لە ڕێگەی ئاڤاوە داوای کرد دەنگی بگەیەنرێت. دوای بەدواداچوون دەرکەوت کە بەپێی یاسا هەر کەسێک 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتر نەبێت، مافی خانەنشینبوونی هەیە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "با سبەی دووشەممە سەرگوڵ عەبدولڕەحمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بکات، ئەوەی پێویست بێت بۆی دەکەین و مامەڵەکەی بۆ تەواو دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






