میدیایەکی ئیسرائیل: نەتانیاهۆ و سوپا تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کانوونی دووەم

گرافیکی ئاڵاکانی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ و پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ئێران هێشتا لە ئارادایە و بەدوور نازانرێت، بۆ ئەو مەبەستە هەموو ئامادەسازییەکیان کردووە.
وێنە گەورەکە: کەناڵی 13ی ئیسرائیل، ئاشکرای کردووە، سوپای ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی چڕکردووەتەوە و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان ئەنجامداوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی هێرشکردنە سەر ئێران.
زانیاری زیاتر: کەناڵ 13ی ئیسرائیل ئەوەی خستووەتە ڕوو، لەگەڵ کۆبوونەوەکەی نەتانیاهۆ، ئییال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل، لەهەمان کاتدا لە بارەگای هێزی ئاسمانی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی سیناریۆکانی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە کاتی هێرشی ئێران ڕێکخراوە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، سێ فڕۆکەی جەنگیی نوێی جۆری F-35ی ئەمریکی لە بنکەی نەفاتیمی ئیسرائیل نیشتنەوە و ڕادەستی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە کران.
ئەمەش بزانە: سەبارەت بە دەنگۆی کەمبوونەوەی موشەکی بەرگری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پیشەسازیی فڕۆکەوانی ئیسرائیل بە کەناڵ 13ی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، بڕی پێویست لە مووشەکییان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی مووشەکی ئێران دەستەبەر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





