ئەحمەد شەرع لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ مەزڵووم عەبدی پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات

شەیری بکە لە:
ئەحمەد شەرع لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ مەزڵووم عەبدی پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەبارەی دۆخی سووریا و ڕێککەوتن لەگەل هەسەدە ئەحمەد شەرع لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانی کرد، سەرۆک مەسعود بارزانیش بۆ گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد پێزانینی بۆ بڕیارەکەی 16ـی ئەم مانگەی سەرۆکی سووریا هەبووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد، تێیدا باس لە دۆخی سووریا  دوای ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە کرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ مەرسوومی سەرۆکایەتی ژمارە 13ـی ساڵی 2026، کە تێیدا ماف و تایبەتمەندییەکانی کوردی لە سووریادا زامن کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیێنراوێکدا بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و ئەحمەد شەرع وێڕای باسكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنامەی لەگەڵ هەسەدە جەختی لەوە كردەوە ڕەچاوی مافەكانی كورد  و پاراستنیان لە سووریا دەكرێت و كێشە و گرفتەكان بەپێی ڕێككەوتنەكان چارەسەر دەكرێن.

سەرۆك بارزانی جەختی لە پێویستیی گەرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد كردەوە و هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریای لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی دروست لە قەڵەم دا كە دەكرێ بۆ مافەكانی كورد لە سووریا بنەماییەكی پتەو و ئیجابی لەسەر بونیات بنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ