محەممەد حاجی مەحمود: كۆبوونەوەكەی پیرمام هێز و پێگەی كورد و سەرۆک بارزانی پیشاندا
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم

سەرۆک مەسعود بارزانی و محەممەدی حاجی مەحمود - وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
محەممەد حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی پیرمام بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە لەلایەک و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ، هێز و توانای کورد و سەرۆک بارزانی پیشاندا، هاوكات نیگەرانیشە لەوەی ئەو بەڵێن و مافە سنووردارانەی لە ڕێككەوتنەكە بە كورد دراون، هیچ گەرەنتییەكی دەستووریی و یاسایی نییە و ئەگەری پاشگەزبوونەوەشی لێدەكرێت.
وێنە گەورەکە: لەبارەی ڕێككەوتنی نوێی نێوان هەسەدە و حكومەتی كاتیی دیمەشق بۆ وەستاندنی شەڕ و تێكەڵبوونی هێزەكانی هەسەدە بە دامەزراوەی سەربازیی سووریا، محەممەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامێکی بڵاوكردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەوەی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستاندا ڕوویدا، لە ئاست داواکاری و خواستی کورددا نەبوو، بە کردنە بنەمای مەرسومی 16ـی یەكی 2026، جارێکی دیكە کوردیان تووشی هەمان ئەنجامی شانزەی ئۆکتۆبەری 2017 کردەوە.
زانیاری زیاتر: باسی لەوەشكرد، ئەو رێككەوتنە هیچ گرنتییەک بۆ جێبەجێکردن و بەدەستور و یاساییکردنی ئەو بەڵێن و مافە کەمانەش نییە کە لە مەرسومەکەدا هاتووە و ئەگەری پاشگەزبوونەوەشی لێدەکرێت. بۆیە گرنگە گەرەنتی ئەم مافانە بە دەستوور و یاسا بکرێت.
لەهەمان کاتدا کۆبوونەوەکەی پیرمام بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و بەڕێز مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە لەلایەک و تۆم باراک نێردەی تایبەتی ترەمپ و وەفدی یاوەری، بۆ کورد و پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی هەیەو هێزو توانای کوردو سەرۆک بارزانی پیشاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





