بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئیسپانیا 39 کەس گیان لە دەست دەدەن
- جیهان
- 19 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

دیمەنی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی ئیسپانیا. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی هاوتووچۆی دەگمەن لە ئیسپانیا دوو شەمەندەفەر بەیەکیاندادا بەم هۆیەوە 39 کەس گیانیان لە دەستدا و لانیکەم 100 کەسی دیکە بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، نزیکەی کاتژمێر 8:00، شەمەندەفەرێک بە 300 سەرنشینەوە لە شاری مەلەگاوە لە باشووری ئیسپانیا بەرەو مەدرید دەڕۆیشت، شەمەندەفەرێکی دیکەش بە نزیکەی 200 سەرنشینەوە لە مەدریدەوە بەرەو ناوچەی هوێلڤا دەڕۆیشت، لە ئەنجامدا شەمەندەفەری یەکەم کۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆی بە شەمەندەفەری دووەم دەکێشێت و کارەساتێکی تراژیدیی لێ دەکەوێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئۆسکار پوێنتێ، وەزیری ڕێگاوبانی ئیسپانیا، هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ خێرایی شەمەندەفەرەکەی یەکەم دەگەڕێنێتەوە و ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 39 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
وەزیری ڕێگاوبانی ئیسپانیا وتیشی: "تیمەکانی فریاگوزاریی تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاشەی ئەو کەسانەیان دەرهێناوە کە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا جگە لە مردنی دەیان کەس، نزیکەی 100 کەسیش بریندار بوون و برینی 25 کەسیان سەختە و لەژێر چاودێری چڕدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




