ئیلهام ئەحمەد: دەنگۆی كۆمەڵكوژی لە حەسەكە دوورە لە ڕاستییەوە و بەتەواوی هەڵبەستراوە
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
ئاڤا نیوز
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، "سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە کۆمەڵکوژی لە حەسەکە دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و بەتەواوی هەڵبەستراون". داواش لە هاووڵاتیان دەكات، نەكەونە داوی دەنگۆكانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە نوێیەكەی نێوان هەسەدە و دیمەشق بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەكاندا، وەزارەتی بەرگریی سووریا، هێزەكانی سوپای ڕاسپارد، سەروماڵی هاووڵاتیان بپارێزن و ئامادەكاریش بكەن بۆ كردنەوەی ڕێڕەوێكی ئارام بەمەبەستی گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ ناوچەكانی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ڕایگەیاند، "سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە کۆمەڵکوژی لە حەسەکە دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و بەتەواوی هەڵبەستراون."
ڕوونیشی كردووەتەوە، "ئەم چەواشەکارییانە لەلایەن گرووپە تووندڕەوەکانی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکرێنەوە، بە مەبەستی تێکدانی ئاگربەست و نانەوەی گرژیی عەشایەری و زەمینەسازی بۆ هێرشکردنە سەر حەسەکە و کۆبانێ. بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەم لەوپەڕی وریاییدا بن و نەكەونە داوی دەنگۆكان".
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی ئیدارەی خۆسەر دووپاتیشی دەكاتەوە، ئەوان پابەندی ئاگربەستن و کار دەکەن بۆ یەکخستنی تەواوەتی هێزەکان لە حەسەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





