وەزارەتی دەرەوەی سووریا: هەنگاو بەرەو پیادەكردنی سەروەریی خاكی سووریا دەنێین

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دەرەوەی سووریا: هەنگاو بەرەو پیادەكردنی سەروەریی خاكی سووریا دەنێین

دیمەنی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە شاری تەبقا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزارەتی كاروباری دەرەوە و پەنابەرانی سووریا لەبارەی ڕێككەوتنی ئاگربەست و تێكەڵبوونی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ سوپای نوێی سووریا ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و پیرۆزبایی لە خەڵكی سووریا بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە دەكات.

چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی دوو هەفتە لە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای عەرەبی سووریا و هەسەدە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی بە مەبەستی ئاگربەست و تێکەڵبوونەوەی تەواوەتی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی سووریا بە واژۆی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بڵاوکرایەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كاروباری دەرەوە و پەنابەرانی سووریا ڕایگەیاند، یەكگرتوویی گەلی سووریا بە سەرجەم پێكهاتەكانیەوە، تاكە بنەمای پتەوی ئاشتی و سەقامگیریی  وڵاتە، هاوكات تێكەڵبوونی هێزەكانی هەسەدە بە دامەزراوە سەربازییە فەرمییەكانی حكومەتەوە، بە هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی نوێ وەسف دەكات.

٠ لێرەوە حكومەتی سووریا هەنگاو بەرەو یەكخستنی سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت و پیادەكردنی سەروەریی نیشتمانی دەنێت لە هەموو بستێكی خاكی سووریا، بەئامانجی نەهێشتنی هیچ كەلێنێكی دامەزراوەیی كە تێیدا هیچ بوارێک بۆ پێشێلكاریی یاسایی نەهێڵدرێت.

٠ یەكگرتوویی گەلی سووریا بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە، تاكە بنەمای بەردەوامبوونی پتەوی ئاشتی و سەقامگیریی وڵاتە، تێكەڵبوونی هێزەكانی هەسەدە بە دامەزراوە سەربازییە فەرمییەكانی حكومەتەوە، هەنگاونانە بەرەو قۆناغێكی نوێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ