دیپۆرتکردنەوەی دوو هەزار کرێکار خەڵکی ئەمریکای هێناوەتە سەر شەقام

شەیری بکە لە:
دیپۆرتکردنەوەی دوو هەزار کرێکار خەڵکی ئەمریکای هێناوەتە سەر شەقام

خۆپیشاندانی کرێکارانی پۆستە و گەیاندن لە ویلایەتی مینیاپۆلیس. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی زیاتر لە دوو هەزار کرێکاری بیانی دیپۆرت کرانەوە، کرێکارانی پۆستە و گەیاندن لە ویلایەتی مینیاپۆلیس لە ئەمریکا خۆپیشاندانێکیان کرد و داوایان کرد، هێزی ئایس کە بۆ دیپۆرتکردنەوەی کرێکاران لە شارەکەیە، بچنە دەرەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بە درێژایی ساڵی نوێ، خۆپیشاندانی ئەمریکییەکان بە تایبەتی لە ویلایەتی مینیاپۆلیس بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانیی دەستیان بە گرتن و دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە کردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکان.

زانیاریی زیاتر: لە یەکێک لەو گەڕەکانەی کە پەنابەرێکی زۆری لێیە و بەشێکی زۆری دەستی کاری ناوچەکە پێکدەهێنن، خۆپێشاندانێکیان ڕێکخستووە و هاوار دەکەن: ''شوناسمان بپارێزن، ئایس بکەنە دەرەوە.''

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئایس، ئەو هێزەیە کە بەرپرسە لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە نێو خاکی ئەمریکاوە، بەشێک لە خۆپیشاندەرانیش دەڵێن، ئایس بە شێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵە دەکات و زۆرجار بە شێوەیەکی دڕندە دەچنە نێو ماڵی ئەو کەسانەوە و بەزۆری دیپۆرتیان دەکەنەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ