داڤۆس شاندی دانوستانکاری ئەمریکا و ئۆکراینا کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
داڤۆس شاندی دانوستانکاری ئەمریکا و ئۆکراینا کۆدەکاتەوە

دیمەنی ماڵی ئەمریکا لە داڤۆس. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس چاوەڕێی دەکرێت شاندی ئۆکرانیا و ئەمریکا سەبارەت بە گەرەنتی ئەمنی کۆببنەوە.

وێنە گەورەكە: کۆڕبەندی داڤۆس گرنگترین کۆڕبەندی ئابووری جیهانییە، ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتی کۆڕبەندەکە دەکات، بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتە ئابوورییە جیهانییەکان، ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان لە سەرتاسەری جیهان بۆ خاوەنکاران و كۆمپانیاكان، 

لێدوانی فەرمی: ڕوستم ئومێرۆڤ، ئەندامی دانوستانکاری باڵای ئۆکراینا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئۆکرانیا و ئەمریکا لە میانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس درێژە بە گفتوگۆکانی پێشنیازی ئاشتی دەدەن، پرسی گەرەنتیی ئەمنی تاوتوێی دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەوەی خستەڕوو، شاندی وڵاتەکەی چەند خولێکی دانوستانیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئەنجامداوە، هیوادارە لە میانی کۆڕبەندی داڤۆس ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە گەرەنتی ئەمنی واژۆ بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم دانوستانەی نێوان کێیڤ و واشنتن لە کاتێکدایە، ترەمپ وتبووی پووتین دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات، بەڵام پێوایە ئۆکرانیا کەمتر ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ