مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزایرانی کوردستان لە داڤۆس
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەشداری 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس دەکات، کۆڕبەندەکە وەک یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی ساڵ کارەکانی دەستپێدەکات و ئەمساڵ بەناوی 'ڕۆحی گفتوگۆ'ـیە و پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەكە: کۆڕبەندی داڤۆس، گرنگترین کۆڕبەندی ئابووری جیهانییە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی بەشدار لە کۆڕبەندەکە، لەپاڵ نزیکەی سێ هەزار سەرکردە و بەرپرسانی باڵای 130 وڵاتی جیهان بەشدارە. ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرپەرشتی کۆڕبەندەکە دەکات، بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتە ئابوورییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان لە سەرتاسەری جیهان بۆ خاوەنکاران و كۆمپانیاكان.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان، پێنجەم ساڵە بەشدارێكی كارای كۆڕبەندەكەیە و دەیەوێت لە گەشەسەندنی ئابووریی جیهان و ناوچەکە ئەزموون وەربگرێت و پەرە بە ئابووریەکەی بدات، هەربۆیە جگە لە بەشداریكردنی ئاستی باڵای حكومی، 20 وەبەرهێنەری ناوخۆییش لە 15 سێكتەری جۆراوجۆر بەشداری کۆڕبەندی داڤۆسی ئەمساڵ دەکەن. بۆ سێیەم ساڵە لەسەریەكیش، ماڵی کوردستان لە داڤۆس (Kurdistan House)، دەبێتە سەکۆی دیداری سەرۆکوەزیرانی کوردستان و دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی زلهێزی جیهان.
بۆچی گرنگە: بەشداریكردنی 20 گەورە سەرمایەدار و وەبەرهێنەری هەرێمی كوردستان لەپاڵ شاندی باڵای حكومەت لە 15 سێكتەری جیاواز، دەرفەتێکی زێڕین بۆ وەبەرهێنەرانی کوردستان بەدی دێنێت تا لەو ڕێگەیەوە ڕێککەوتن و لێکنزیکبوونەوە لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی جیهان دروست بكەن، جگە لەوەش دەستی سەرمایەداریی وڵاتان بەرەو ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕابكێشن.
گرنگترین بوارەکان ئەمانەن:
٠ نیشتەجێبوون
٠ وزە
٠ تەکنەلۆژیا
٠ تۆڕەکانی ئینتەرنێت
٠ پیشەسازی
٠ کشتوکاڵ
٠ گەشتوگوزار
٠ گواستنەوە و گەیاندن
ژمارەکان وادەڵێن: ئەوانەی بەشدارن لەو کۆڕبەندە: سێ هەزار سەركردە و بەرپرسی باڵا لە 130 وڵات، هاوکات 65 سەرۆكی وڵات و سەرۆكوەزیران لەگەڵ شەش لە سەركردەكانی گرووپی حەوت (جی-7)، نزیكەی 850 بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكان و 100 لە كۆمپانیا پێشەنگەكانی جیهان لەبواری تەكنەلۆژیا کارەکتەری سەرەکی ئەو کۆڕبەندە ئابوورییەی جیهانن.
ئەمەش بزانە: کۆڕبەندی داڤۆس ساڵی 1971 لەلایەن کڵاوس شواب ئابوریناسی ئەڵمانی دامەزراوە، ئامانجی کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی جیهان بووە، ئەمساڵ کۆڕبەندەکە لە ئێوارەی ڕؤژی 19مانگ دەستپێدەکات و تا 23ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





