
دیمەنی وشکبوونی ئاوی ڕووباری دیجلە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی ئاو، وشکەساڵی و لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات، وەزیرانی دەرەوە و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە دانیشتنەکە ئامادە دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارمانەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی کارنامەکە، دانیشتنەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو، هەریەک لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و عەون زیاب عەبدوڵلا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ئامادە دەبن بۆ خستنەڕووی دوایین پێشهاتەکانی دانوستان لەگەڵ تورکیا و ئێران و پلانەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی.
زانیاریی زیاتر: گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق تەنیا نەبووەتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەکانی گەرما، بەڵکو کاریگەریی راستەوخۆشی لەسەر ڕێژەی بارانبارینیش دروستکردووە و لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بە تێکڕا 15% کەمی کردووە، ئەوەش کاریگەریی راستەوخۆی کردووە لەسەر رووبەرە ئاوییەکان و کشتوکاڵ، بەوەش دیاردەی بە بیابانبوون و خۆڵبارینی فراوان کردووە ورێژەی خوێی لە خاک و دەرامەتە ئاوییەکاندا زیادکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند ساڵێکە عێراق رووبەڕوویی قەیرانی ئاو بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تورکیا لەسەر سەرچاوەکانی رووبارەکانی دیجلە و فورات چەندین بەنداویان بونیادنا کە گەورەترینیان بەنداوی ئەتاتورکە و دەکەوێتە سەر رووباری فورات، هەر لەو چوارچێوەیەدا گفتوگۆکانی نێوان عێراق و تورکیا ساڵانێکە بەردەوامە، کە مەبەست لێی بگەنە رێککەوتنێکی دوو قۆڵی لەبارەی پرسی ئاو، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوون بە رێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی كوردستان لەگەڵ دوو كۆنگرێسمان و سیناتۆرێكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو





