تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکنەکەوتوون
- عێراق
- 19 کانوونی دووەم

باڵەخانەی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە دانیشتنێکی تایبەتدا؛ لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت. پارتی و یەکێتی و لایەنە کوردستانییەکانی دیکە تا ئێستا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکنەکەوتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوایین کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، هیچ بڕیارێک لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمای عێراق نەدرا.
لێدوانی فەرمی: حوسێن کەلاری، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی بە ئاڤای گوت، "تا ئەم ساتە لەگەڵ یەکێتی لەسەر هیچ کاندیدێکی هاوبەش ڕێکنەکەوتووین، ئێمە کاندیدی خۆمان هەیە، ئەوانیش کاندیدی خۆیان هەیە، مەرجی پارتی ئەوەیە پێش پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق؛ پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە ئینجا قسە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دەکرێت."
گوتیشی، "دەرگای پارتی بۆ گفتوگۆ واڵایە، هەر لایەنێک بیەوێت بێتە پشتەوە، ئێمە ئامادەین گفتوگۆی لەگەڵ بکەین."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پرۆسەی وردبینکردنی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار لەلایەنە پەیوەندارەکان گەڕاوەتەوە فەرمانگەی یاسایی پەرلەمانی عێراق و لە کۆی 81 کاندید 23 کاندید ماون کە 12یان جێگرکراون، نۆ کاندیدیان کوردن کە ئەمانەن:-
٠ نەوزاد هادی، کاندیدی پارتی
٠ فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی
٠ نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی
٠ لەتیف ڕەشید، سەربەخۆ
٠ موسەننا ئەمین، کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان
٠ سەردار عەبدوڵڵا، سەربەخۆ.
٠ شوان داوودی، سەربەخۆ.
٠ عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، سەربەخۆ.
٠ حوسێن تەها حەسەن سنجاری، سەربەخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






