بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس مەسرور بارزانی گەیشتە سویسرا

شەیری بکە لە:
بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس مەسرور بارزانی گەیشتە سویسرا

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس، گەیشتووەتە سویسرا کە ڕۆژانی 19 - 23 ـی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.

وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی داڤۆس، گرنگترین کۆڕبەندی ئابووری جیهانییە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانی بەشدار لە کۆڕبەندەکە، لەپاڵ نزیکەی سێ هەزار سەرکردە و بەرپرسانی باڵای 130 وڵاتی جیهان بەشدارە، هەرێمی کوردستان، پێنجەم ساڵە بەشدارێكی كارای كۆڕبەندەكەیە و دەیەوێت لە گەشەسەندنی ئابووریی جیهان و ناوچەکە ئەزموون وەربگرێت و پەرە بە ئابووریەکەی بدات.

زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە چوارچێوەی کۆڕبەندی داڤۆسدا؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهانی بکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

هەر لە کۆڕبەندەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بونیادنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆڕبەندی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرپەرشتی دەکات، بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتە ئابوورییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان لە سەرتاسەری جیهان بۆ خاوەنکاران و كۆمپانیاكان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ