
دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەسەر سنووری سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، بۆ پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چەندین هێڵی بەرگری هەیە و سنوورەکانیش بە سیستەمێکی چاودێری ورد و ڕێکاری پێشکەوتوو پارێزراون، بۆیە سنوورەکان لە ئاسایشی تەواو دان.
وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دوو هەفتەی ڕابردووی سووریا، حکومەتی عێراق سنوورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بە سیستەمی چاودێری ورد و پێشکەوتوو تووندوتۆڵتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە بەکارهێنانی سیستەمێکی چاودێری پێشکەوتوو و ڕێکاری نوێوە کارەکانیان بەردەوامن، ئەوەش بەجۆرێکە گەرەنتی بەرزترین ئاستی ئاسایش و ئارامی وڵات بەدرێژایی سنوورەکان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین هێڵی بەرگری لەلایەن سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە سنوورەکان دروستکراوە، ئەوەش نیشانەی ئامادەباشیی و هەماهەنگی بەردەوامە بۆ پاراستنی سنوورەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، لیوای 25ـی حەشد لە ناوچە سنوورییە هەستیارەکانی نێوان ناوچەی تریفاوی - حەسەکە جێگیرکراوە، ئەویش بە ئامانجی هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق بە مەبەستی ڕێگری لە دزەکردنی "تیرۆرستان" و سنووردانان بۆ کاری تاوانکاریی، هەروەها ئامانجێکی دیکەی بڵاوەکردنی ئەو هێزە، بۆ پاراستنی سنوورەکان بەشێوەیەکی کاراتر.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ هەموو گۆڕانکاریی و پێشهاتێک لە سووریا، عێراق ترسی ئەمنیی بۆ دروست دەبێت و جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە پلانی پاراستنی سنوورەکاندا دەکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ پەیوەندی دوودڵی بەغدا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق دەگەڕێتەوە، کە پەیوەندییەکە زیاتر ئەمنیی و هەواڵگرییە و بۆ بوارەکانی تری هەماهەنگی نەگوازراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی كوردستان لەگەڵ دوو كۆنگرێسمان و سیناتۆرێكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






