مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەدان

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەدان

وێنەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری سووریا

ئاڤا نیوز

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەگەڵ سەرۆککۆماری وڵاتەکە لە کۆبوونەوەدان بە مەبەستی تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە 14 خاڵییەی کە لە نێوان هەردوولادا لەبارەی ئاگربەست و پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکان واژۆ کراوە.

زانیاریی پەیامنێر: سۆلین محەممەد، نێردراوی ئاڤا میدیا لە دیمەشق ڕایگەیاند، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەگەڵ ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدان.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی لەبارەی ئاگربەست و تێکەڵبوونەوەی هێزەکانی هەسەدە بە دامەزراوە سەربازییەکانی حکومەتی سووریا بە واژۆی خۆیی و مەزڵووم عەبدی بڵاوکردەوە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، ڕێککەوتنەکە جەخت لە خاڵە جەوهەرییەکان دەکاتەوە کە گرنگترینیان یەکخستنی هێزە سەربازییەکان و تێکەڵکردنی هەسەدەیە لە چوارچێوەی سوپای نیشتمانیی سووریادا.

زانیاریی زیاتر: هاوکات بڕیار دراوە تایبەتمەندیی ئیدارەی خۆجێیی بۆ پارێزگای حەسەکە بپارێزرێت و پارێزگارێکی کورد بۆ ئەو شارە دابنرێت، لەگەڵ جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتەکان، بەتایبەت کورد، وەک بنەمایەک بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات.

ئەمەش بزانە: ئەم هەنگاوە دیپلۆماسییە دوای زنجیرەیەک پێکدادانی خوێناوی دێت و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە ململانێ چەکدارییەکان لە ڕێگەی گەرەنتیی یاسایی و سیاسییەوە تاوەکو سەقامگیریی هەمیشەیی بۆ سووریا بگەڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ