چوارچێوەی هەماهەنگی کۆنابێتەوە و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران دوادەخات

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆنابێتەوە و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران دوادەخات

کۆبوونەوەی ئاسایی چوارچێوەی هەماهەنگی، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران هەڵوەشاندەوە و بڕیاردان لەسەر ئەو پرسەی بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیە دواخست.

زانیاریی زیاتر: هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تائێستا هەریەک لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب و عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت، لەسەر ناوی کاندیدی کۆتایی ڕێکنەکەوتوون.

٠ هەرچەندە بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ناوی کاندیدەکە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام پێناچێت لە 2 ڕۆژی داهاتووشدا ناسنامەی کاندیدەکە ئاشکرا بکرێت و ئەگەر هەیە بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیە درێژ ببێتەوە.

٠ لە ڕووی یاساییەوە، ئەم دواکەوتنە هێشتا کێشەی دەستووریی دروست ناکات، چونکە ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیران ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەناو پەرلەماندا و دوای ئەو هەنگاوە گەورەترین فراکسیۆن کاندیدی خۆی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بە فەرمیی دەناسێنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاندیدی سەرۆکوەزیران دەبێت ڕەزامەندیی هەموو لایەنە سەرەکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی هەبێت؛ هەر دواکەوتنێک لە دیاریکردنی کاندیدەکە، فشارەکان لەسەر لایەنە کوردییەکان زیاد دەکات بۆ ئەوەی پەلە لە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بکەن تاوەکو ڕێکارە یاساییەکانی پێکهێنانی حکومەت دەستپێبکەن.

باکگراوند: عێراق دوای هەموو هەڵبژاردنێک ڕووبەڕووی قەیرانی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران دەبێتەوە، کە زۆربەی جار لەرێگەی سازشی سیاسیی لەنێوان کوتلە شیعەکاندا لە کۆتا ساتەکاندا یەکلایی دەکرێتەوە. چوارچێوەی هەماهەنگی کە ئێستا خۆی بە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی دەزانێت، دەیەوێت کاندیدێک دیاری بکات کە جێگەی ڕەزامەندیی لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ