هەسەدە: زیندانی شەدادی کە نزیکەی پێنج هەزار داعشی تێدایە لەژێر کۆنتڕۆڵمان نەماوە

شەیری بکە لە:
هەسەدە: زیندانی شەدادی کە نزیکەی پێنج هەزار داعشی تێدایە لەژێر کۆنتڕۆڵمان نەماوە

دیمەنی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی هەسەدە و سوپای عەرەبی سووریا لە نزیک زیندانی شەدادی

ئاڤا نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، زیندانی شەدادی لە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان کە نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعشی تێدایە، بەهۆی هێرشی تووندی گرووپە چەکدارەکانی دیمەشقەوە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیان نەماوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای دەکات، شەڕڤانان توانیویانە چەندین جار بەرپەرچی هێرشەکان بدەنەوە و دەیان شەهید و برینداریان داوە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵاتنی تیرۆریستان، بەڵام دواجار بەهۆی تووندیی هێرشەکانەوە ناوچەکەیان لەدەست داوە.

زانیاریی زیاتر: هەسەدە ڕەخنەی تووند لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگرێت و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی بنکەی هاوپەیمانان تەنیا 2 کیلۆمەتر لە زیندانی شەدادییەوە دوورە، بەڵام هیچ هاوکارییەکیان نەکردوون و دەستوەردانیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان ئەنجام نەداوە.

ئەمەش بزانە: هێزەکانی سووریای دیموکرات هۆشداری لە کارەساتێکی ئەمنیی گەورە دەدەن پاش لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی زیندانەکە و هێرشبەران بە بەرپرسیاری هەر پەرەسەندنێکی مەترسیدار دەزانن



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ