
ئاڤا نیوز
سبەی سێشەممە 20-01-2026 پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە گەڕەکەکانی سێتاقان، کورانی عەنکاوە و سەفین دەستپێدەکات و هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، لێپڕسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لە سبەی سێشەممەوە نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیانی چەند گەڕەکێکی شاری هەولێردا دابەش دەکرێت و ڕێکاری پێویست لە بەنزینخانەکان گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت".
زانیاریی زیاتر: دابەشکردنی نەوتەکە بەپێی بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک ڕێکخراوە، بە جۆرێک دانیشتووانی گەڕەکی سێتاقان کە سەر بە بنکەی خۆراکی 203ـن، دەتوانن لە بەنزینخانەی وزە لەسەر ڕێگەی کۆنی بنەسڵاوە بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن. هەروەها ئەو هاونیشتمانیانەی لە گەڕەکەکانی کورانی عەنکاوە و سەفین نیشتەجێن و سەر بە بنکەی خۆراکی 212ـن، ئاراستەی بەنزینخانەی گەردی لەسەر ڕێگەی کۆنی بەحرکە دەکرێن بۆ وەرگرتنی نەوتەکەیان.
٠ ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە تیمەکانی پشکنین و چاودێریی وردی بەنزینخانەکان دەکەن تاوەکو ڕێگریی لە هەر هەڵە یان کەمتەرخەمییەک بگرن و دڵنیا ببنەوە لەوەی سووتەمەنییەکی کوالێتیی بەرز و بە بڕی دیاریکراو دەگاتە دەستی خێزانەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی هەر بەرمیلێک نەوت (بڕی 100 لیتر) تەنها 31,000 دینارە. هاووڵاتییان پێویستە لە کاتی سەردانیان بۆ بەنزینخانەکان کارتی زانیاریی و ناسنامەی پێویستیان پێ بێت تاوەکو بەپێی بنکەکانیان نەوتەکەیان پێ بدرێت و پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەردەوام بێت.
باکگراوند: دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شاری هەولێر لە ڕۆژی شەممە 17-01-2026ـەوە دەستیپێکردووە. بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 7,500,000 لیتر نەوتی سپی بۆ سەنتەری پارێزگاکە دابین کردووە تاوەکو پێداویستیی هەموو خێزانەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا پڕبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





