هەسەدە: ژمارەیەک شەڕڤانمان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریا سەربڕاون

شەیری بکە لە:
هەسەدە:  ژمارەیەک شەڕڤانمان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریا سەربڕاون

دیمەنی ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕدا

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگیی و سەربڕینی شەڕڤانانیان بە هاوشێوەی داعش تۆمەتبار دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا تاوانی قێزەونی جەنگییان ئەنجام داوە و کۆمەڵێک شەڕڤانی ئێمەیان دوای دەستگیرکردن سەربڕیوە و پڕۆسەکەیان بە ڤیدیۆ و هاوشێوەی داعش تۆمار کردووە؛ داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە وەربگرن بۆ لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەم تاوانە".

زانیاریی زیاتر: بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کە تێیدا دیمەنی سەربڕین و شێواندنی تەرمی ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدە دەردەکەوێت، شەپۆلێکی توندی نیگەرانیی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی لێکەوتووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  ئەم ڕووداوە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە کوردییەکان لە حەلەبەوە تاوەکو دێرەزوور ڕووبەڕووی شەڕێکی سەختی سوپای سووریا و گرووپە هاوپەیمانەکانی بوونەوە، کە تێیدا هەردوولا زیانی گیانیی زۆریان بەرکەوتووە و چەندین ناوچە لە نێوان چەند هێزێکدا دەستاودەستیان پێکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ