مەسرور بارزانی: لە داڤۆس پەرە بە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی کوردستان دەدەین
- کوردستان
- 19 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە "ماڵی کوردستان" لە داڤۆس وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "کۆڕبەندی داڤۆس یەکێکە لە کۆڕبەندە هەرە گرنگەکانی جیهان؛ ئەمە دەرفەتێکە بۆ کوردستان تاوەکوو پەرە بە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان بدەین."
وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی داڤۆس یەکێکە لە گرنگترین کۆڕبەندە ئابوورییەکانی جیهان. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە دیارترین سەرکردە بەشدارەکانی ناو کۆڕبەندەکە؛ لەپاڵ نزیکەی سێ هەزار سەرکردە و بەرپرسی باڵای 130 وڵاتی جیهاندا ئامادەیە و ئەمە پێنجەمین ساڵە هەرێمی کوردستان بەشداریی تێدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمە چەندین ساڵە شاندی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆسدا دەکات، کە یەکێکە لە کۆڕبەندە هەرە گرنگەکانی جیهان. هەموو سەرکردە و سەرۆکەکان لێرە کۆدەبنەوە، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دەرفەتەکان دەکەن لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە.
سەرۆکوەزیران هەر لە درێژەی وتەکانیدا: ئەمە دەرفەتێکە بۆ کوردستان کە بێین لە داڤۆس بەشدار بین و پەرە بە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان بدەین؛ هاوکات دەرفەت بۆ سەرمایەدار و بازرگانەکانمان بڕەخسێت لەگەڵ سەرمایەدارانی جیهاندا گفتوگۆ بکەن و دەرگای زیاتر بە ڕووی کوردستاندا بکەنەوە، چونکە ڕەنگە خەڵک زۆر شارەزای ئەو دەرفەتانە نەبووبێت کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن، داڤۆس دەرفەتێکە بۆ ئێمە تاوەکوو پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین."
مەسرور بارزانی گوتیشی: "هیوادارم بتوانین دیداری گرنگ لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهاندا ئەنجام بدەین؛ مەبەستمانە بارودۆخی هەرێمی کوردستانیان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بۆ باس بکەین، هاوکات بتوانین پشتیوانییەکی نێودەوڵەتیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکەین و ڕێگە خۆش بکەین وەبەرهێنەران سەردانی کوردستان بکەن و وەبەرهێنانی زیاتر ئەنجام بدەن."
ئەمەش بزانە: لە ڕۆژانی 19 تاوەکوو 23ـی ئەم مانگە، لە داڤۆسی سویسرا، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بە بەشداریی سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان و کەسایەتییە ئابوورییە کاریگەرەکان بەڕێوە دەچێت؛ پرسە سیاسی و ئابوورییەکان و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان دەخرێنە بەر باس. هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووش، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت.
باکگراوند: کۆڕبەندی داڤۆس ساڵی 1971 بە دەستپێشخەریی کلاوس شواب، ئابووریناسی گەورەی ئەڵمانی دامەزراوە؛ ئامانجی دروستکردنی کەشێکی فراوانی گفتوگۆی ئابووری بووە لەسەر ئاستی سەرکردە سیاسی، بازرگانی و ئەکادیمییە باڵاکان لە وڵاتە گەورەکانی ئەوروپادا. دواتر بازنەی کۆڕبەندەکە فراوان بووە و هەموو جیهانی گرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





