حەلبووسی داوای کاندیدێکی قبووڵکراوی نیشتمانی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت دەکات
- عێراق
- 19 کانوونی دووەم

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا لایەنە شیعیەکانی عێراق نزیک بوونەتەوە لە ڕاگەیاندنی نوری مالیکی وەکو کانیدی پەسەندکراوی خۆیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم ڕایدەگەیێنێت، کاندیدی داهاتووی سەرۆکوەزیران دەبێت "قبووڵکردنی نیشتمانیی" هەموو پێکهاتەکانی عێراقی هەبێت، تاوەکو حکومەتێکی بەهێز پێکبهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: حەلبووسی، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بە پێویستی دەزانێت سەرکردەکانی شیعە هەمان ئەو بایەخەی بە یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی دەدەن، بۆ یەکپارچەیی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی عێراقیشی بدەن، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی وڵات بۆ سەردەمی پشێوی و قەیرانەکان.
هۆشداریی: حەلبووسی کە سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق بوو هۆشداریی دا کە نابێت عێراق جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ساڵە سەخت و پڕ لە تەنگژانەی کە هێشتا ئاسەوارەکانی لە مێشکی هاووڵاتییاندا ماون و چارەسەری کۆتاییان بۆ نەدۆزراوەتەوە.
حەلبووسی دووپاتی دەکاتەوە، ئایندەی عێراق پێویستی بە حکومەتێکە لەسەر بنەمای سازانی نیشتمانی بونیاد بنرێت، تاوەکو سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بچەسپێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەڵوێستەی حەلبووسی لە کاتێکدایە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی باس لە کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






