تورکیا بۆردوومانکردنی حەسەکە ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
تورکیا بۆردوومانکردنی حەسەکە ڕەت دەکاتەوە

دیمەنی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکان لە حەسەکە، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" ڕایدەگەیەنێت تورکیا چیای کزوانی لە باشووری حەسەکە بۆردوومان کردووە، بەڵام ئەنقەرە بە فەرمیی هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا لە لێدوانێکیاندا بۆ ئاژانسی "ڕۆیتەرز" ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند: "هیچ جۆرە هێرشێکی درۆنییمان بۆ سەر شاری حەسەکە ئەنجام نەداوە".

زانیاریی زیاتر: لەنێو ئەم ئاڵۆزییانەدا، هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە کە توانیویانە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی ناوەندیی سووریا لە میحوەری گوندی عالیە تێکبشکێنن و ڕێگریی لە پێشڕەوییەکانیان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ